مەهدی كەریم یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە شورتە كرد
هەر چەندە مەهدی كەریم و یانەی هەولێر چەند جارێك دانیشتنیان هەبووە بۆ نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی بۆسالێكی تربۆئەوەی لە ریزی یانەی هەولێر درێژە بە كاروانی وەرزشی خۆی بدات، بەڵام بەهۆی زۆر داواكردنی بڕی گرێبەستەكەی كە دەگەیشتنەزیاتر لە 230ملیۆن دینار وەكو بەشێك لە یاریزانەكانی تر بەڵام هەولێر تەنیا برێكی دیاری كراوی بۆدابنا بوو بۆیە دەست بەرداربوونی خۆی لە یانەی هەولێر راگەیاند لە بارەی جێهێشتنی یانەی هەولێریش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی
كارگێڕی یانەی هەولێر گوتی: هەر چەندە ئێمە هەوڵی جدیمان دا بۆئەوەی گرێبەستەكەی بۆوەرزێكی تریش نوێ بكاتەوە لەگەڵ یانەكەمان بۆئەویە لە هەردوو خولی بژاردەی عێراقی و جامی ئاسیا سوود لە تواناكانی وەربگرین بەڵام یاریزانی ناوبراو داوای بڕە پارەیەكی زۆری كردبوو كە زیاتر بوو لە 200ملیۆن دینار ئێمەش تەنیا بڕی 170ملیۆن دینارمان بۆی دانابوو بۆئەوەی لای ئێمە درێژە بە یاری كردن بدات بۆسالێكی تر بەڵام دیار بوو مەهدی ئەو بڕە پارەیەی پێ كەم بوو بۆیە دەستبەرداربوونی لە یانەكە راگەیاند ئێمەش خۆمان رێگەماندا كەوا بچێتە یانەیەكی تر چونكە ئامادەیی ئەوەمان تێدا نەبوو كە ئەم بڕە پارە زۆرەی پێبدەین، گوتیشی ئێمەرێَزمان بۆئەم یاریزانە هەبوو چونكە ماوەیەكی زۆر بوو خزمەتی یانەكەی كردوە، بە پێی سەرچاوەكانی هەوڵیش مەهدی كەریم پەیوەندی بە یانەی شورتەی پاڵەوانی عێراق كردوە كە لە وەزری داهاتوو دەبێتە یەكێك لە یاریزانەكانی یانەكە، جێگای ئاماژە پێكردنە یانەی هەولێر لە هەوڵی ئەوەدایە چەندین یاریزانی بەتوانا بهێنێتە ریزی یانەكەی بۆئەوەی ڕكابەری بكەن لەسەر ئەنجامی باش لە خولی بژاردەی عێراق و جامی یانەكانی ئاسیا.كە وەرزی رابردوو یانەی هەولێر پلەی دووەمی خولەكەی بەدەست هێنا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
