ئەمرۆ پاڵەوانێتی شەترەنجی یانە پلە نایابەكانی كوردستان دەستی پی كرد

ئەمرۆ پاڵەوانێتی شەترەنجی یانە پلە نایابەكانی كوردستان دەستی پی كرد
كارزان كانەبی

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی شەترەنج لە شارەكانی كوردستان لە ئاستی كوڕان ، بریارە ئەمرۆ چوارشەممە رێكەوتی 2-10 لە شاری هەولێر لە هۆڵی شەترەنجی یانەی خانزاد پاڵەوانێتی شەترەنجی یانە پلە نایابەكانی كوردستان دەست پێبكات، لەبارەی ئەنجامدانی پاڵەوانیتیەكەش ئازاد سابیر دیبەگەیی سەرۆكی یەكێتی ناوەندی شەترەنجی كوردستان گوتی: وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی شەترەنج بریارە ئەمرۆ چوارشەمە بەبەشداری زیاتر لە 16 یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتی شەترەنجی یانە پلە نایابەكانی كوردستان دەست پێبكات و یارییەكانی پاڵەوانێتیەكەش بە سیستەمی سویسری بە ئەنجامدانی حەفت جەولە یارییەكانی بەرێوەبچێت و هەر جەولەیەك پێك دێت لە ماوەی 75خولەك یاری كردن، گوتیشی لە كۆی یانە بەشداربووەكان تەنیا 12 یانە دەمێنێتەوە ئەوانی تریش دادەبەزن، گوتیشی ئەم پاڵەوانێتیەش بۆئاستی پێشكەوتوانە و یاریزانانی بەشداربووش ئامادەاكری باشیان كردوە بۆخولەكە، ئێمە ش بەرنامەی باشمان دەبێت بۆسەرجەم ئاستەكان لە كوڕان وكچان و بەهیوای ئەوەین زۆرترین تیپ بەشداربن و بۆبەهێزكردنی پاڵەوانیتیەكە .
Top