بالۆتیللی راگیرا

بالۆتیللی راگیرا
یاریزان و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ماریۆ بالۆتیللی بۆ ماوەی سێ یاری لە خولی ئیتاڵیا راگیرا لەلایەن لیژنەی سزاكانی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا دوای ئەوەی لە یاری یانەكەی لە بەرامبەر یانەی ناپۆلی لەدوای تەواوبوونی یارییەكە لەلایەن ناوبژیوانەوە بەكارتی سوور دەركرا .
بالۆتیللی دەمارگیر بوو لەدوای دۆڕاندنی یانەی میلان بەرامبەر یانەی ناپۆلی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەتایبەتی دوای ئەوەی لێدانی سزای لەناو یارییەكە لەدەستدا، لە دوای تەواو بوونی یارییەكە توڕەبوونی خۆی بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەكە دەربڕی ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كە ناوبژیوان كارتی زەردی دووەمی بە رووی بالۆتیللی بەرزبكاتەوە و دواتر كارتی سووری وەرگرت، ئینجا بالۆتیللی زیاتر دەمارگیر بوو و هەوڵی نزیكبوونەوەی دا لەدەستەی ناوبژیوانان بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆی دەربڕێت، لیژنەی سزاكان بە هۆی ئەم هەڵسوكەوتە بڕیاری راگرتنی دا بۆ ماوەی سێ یاری داهاتوو، بالۆتیللی لە یارییەكانی یانەكەی لەبەرامبەر یانەكانی بۆلۆنیا و سەمبدۆریا و یۆڤانتس یاری ناكات . جێگای ئاماژە پێكردنە ئەو لێدانی سزایەی كە بالۆتیللی لەدەستی دا یەكەم لێدانی سزایە لەدەستی دەدات لە ژیانی وەرزشیدا، پێشتریش 21 لێدانی سزای سەركەوتووانە جێبەجێی كردبوو.
Top