سۆلاڤی نوێ: بوو بە پاڵەوانی هێزی لەشی كەركوك

سۆلاڤی نوێ: بوو بە پاڵەوانی هێزی لەشی كەركوك
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی هێزی لەش لە شاری كەركوك و دەوروبەری و خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە، لقی كەركوكی یەكێتیی هێزی لەش بەبەشداری دە یانەی شاری كەركوك و دەوروبەری پاڵەوانێتیی هێزی لەش لە جۆری پێنج پرێس ئەنجامدا، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە كێشە جیاوازەكان كێبڕكێی بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی بەرچاو لەپاڵەوانێتییەكە، ئەنجامی كۆتایی تیپەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوو.
1-یانەی سۆلاڤی نوێ 75خاڵ
2-یانەی گازی باكور49خاڵ
3-یانەی خاك 42خاڵ
Top