راپۆڕتە هەواڵەكانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا رایانگەیاند یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی چاودێری سێ لە یاریزانانی یانەی چێلسی ئینگلیزی دەكات بە مەبەستی پەلكێشكردنیان بۆ ریزەكانی یانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا، رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی رایگەیاند هەریەك لەیاریزانان فرناندۆ تۆریس و خوان ماتا و سیزار ئەزپیلكویتا كەهەرسێكیان ئیسپانین لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە چاودێری دەكرین بۆ ئەوەی بۆندیان لەگەڵ مۆر بكرێت، بەڵام رۆژنامەكە مەترسیی هەیە لە هەڵویستی راهێنەری یانەی چێلسی جۆزی مۆرینهۆ كەلەوانەیە رێگا بەو یاریزانانە نەدات بچنە ریزی یانەی بەرشلۆنە چونكە ئەم راهێنەرە نایەوێت بەرشلۆنە سوودمەند بێت بە پێی بۆچوونی رۆژنامەكە .
هەریەك لەیاریزانان تۆریس و ماتا و ئەزپیلكویتا لەگەڵ هاتنی راهێنەر مۆرینهۆ شوێنی خۆیان لەپێكهاتەی سەرەكی یانەی بلوز لەدەست داوە چونكە راهێنەری ناوبراو پشت بەیاریزانانی دیكە دەبەستێت وەك یاریزانان سامویل ئیتۆ و شورلە و ئیڤانۆڤیج هەربۆیە یانەی بەرشلۆنە هەوڵ دەدات ئەم بارودۆخە بقۆزێتەوە و بۆندیان لەگەڵ مۆر بكات.