لە خولی تۆپی دەستی بژاردەی كوردستان هەولێر لەسیروانی نوێ‌ بردەوە

لە خولی تۆپی دەستی بژاردەی كوردستان هەولێر لەسیروانی نوێ‌ بردەوە
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی هەفتەی سێ‌ یەمی قۆناغی دووەمی خولی تۆپی دەستی بژاردەی یانەكانی كوردستان لەسەر هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو تیپی تۆپی دەستی یانەی هەولێرو سیروانی نوێ‌ رووبەرووی یەكتری

بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی ماوەی یارییەكە ڕكابەری یەكتریان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی تۆماركردنی گۆڵ لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران هەموو هەوڵكیان خستووە گەڕ بۆبەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكەدا و لەبەرامبەریشدا تیپی میوان هەوڵی بەردەوامیان دەدا بۆئەوەی بەسەركەوتنەوە بگەرێنەوە شاری سلێمانی و ئەنجامی كۆتایش یانەی هەولێر براوە بوو بە ئەنجامی(29-28)گۆڵ بە جیاوازی تەنیا یەك گۆڵ یارییەكەی بردەوە و یانەی هەولێر بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی یانەكانی گرتووە ، جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم خولە لەلایەن یەكێتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان سەرپەرشتی دەكرێت.

10 خال دووەم
Top