کاسیاس یاریزانی سەرەکی دەبێت

کاسیاس یاریزانی سەرەکی دەبێت
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاندووە ، ئیکەر کاسیاس جارێکی تر دەگەڕیتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

کاسیاس ماوەیەکی زۆرە لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەماوە و لە وەرزی ڕابردووشدا کاتێک مۆرینۆ ڕاهێنەر بووە ، لە دوای هاتنی لوپێزەوە وەک گۆڵجی سەرەکی یاری نەکردووە ، تەنها لەم وەرزەداو لە خولی یانە پاڵەوانەکانا بە شێوەی سەرەکی بەشداری پێکراوە لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتییەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ، لە میانی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵيوانەکانی ئەوروپادا ، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕوی یانەی کۆبنهاگنی دانیماری ببیتەوەو جارێکی تر کاسیاس لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەگەڕیتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی.


















خەندان
Top