بریتا ماڵئاوایی له‌ مه‌له‌وانگه‌كان كرد ‌

بریتا ماڵئاوایی له‌ مه‌له‌وانگه‌كان كرد ‌
بریتا شتیفنی كچه‌ مه‌له‌وانی ئه‌ڵمانی خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی مه‌له‌ی 50 مه‌ترو 100 مه‌تر سه‌ربه‌ست، ماڵئاوایی یه‌كجاری خۆی له‌ پێشبڕكێكانی مه‌له‌وانی راگه‌یاند.

بریتا له‌ ئۆڵۆمپیادی 2008ی په‌كین به‌رزترین ئاستی پێشكه‌ش كرد و توانی دوو میدالی زێڕ له‌ 50 مه‌تر و 100 مه‌تر سه‌ربه‌ستدا بباته‌وه‌و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی رابردوو یه‌كێك بووه‌ له‌ دیارترین مه‌له‌وانه‌كانی جیهان و چه‌ندین میدالی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كاندا بردۆته‌وه‌.

شتیفنی ته‌مه‌ن 29 ساڵ نه‌یتوانی له‌ ئۆڵۆمپیادی 2012ی له‌نده‌ن و مۆندیالی مه‌له‌ی ئه‌مساڵ كه‌ له‌به‌رشه‌لۆنه‌ كرا هیچ میدالێك بباته‌وه‌، بۆیه‌ بریاری دا به‌یه‌كجاری وازبهێنێت و چاوه‌ڕێی پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپا نه‌كات كه‌ ساڵی داهاتوو به‌رلین میوانداری ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ بریتا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: ئه‌و پاڵنه‌ره‌ی جاران هه‌مبوو، ئێستا نه‌مماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رزترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و وزه‌یه‌ی جارانم نه‌ماوه‌ تا بتوانم ركابه‌ری باشترین مه‌له‌وانه‌كانی جیهان بكه‌م بۆیه‌ بڕیارمدا وازبهێنم.









خەندان-ستادیۆم
Top