ڕۆناڵدۆ شکستەکەیان دەخاتە ئەستۆی یاریزانەکان

ڕۆناڵدۆ شکستەکەیان دەخاتە ئەستۆی یاریزانەکان
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید ، شکستی یارییەکەی شەوی ڕابردوویان دەخاتە ئەستۆی یاریزانەکان و پشتگیری لە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەریش دەکات.

شەوی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی یانەکانی ئیسپانیادا ، یانەی ریاڵ مەدرید ڕووبەڕوی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوویەوەو یارییەکەشی بە گۆڵێکی دیگۆ کۆستا پێدۆڕاند.

لە لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان ، ڕۆناڵدۆ دەڵێت : ڕاهێنەر هیچ بەرپرسیارییەتێکی نایەتە سەر و ئەو شکستە لەسەر ئەستۆی یاریزانەکانە.

ڕۆناڵدۆ ئاستی تییپەکەشی بە خراپ ناوبرد و ڕایگەیاند پێویستە هەموو کارێک بکەن بۆ چاککردنەوەی هەڵەکانیان.





خەندان
Top