یه‌كه‌م شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی خۆیدا ده‌ستپێكرد
كاتێك له‌خولی ئینگلیزی‌دا بوو هه‌میشه له‌گه‌ڵ سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن و ئارسینگ ڤینگه‌ر و كاتێكیش چووه ئیتالیا به‌هه‌مان شێوه و كاتێكیش له لالیگا بوو، له‌گه‌ڵ گواردیۆلاو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌شه‌ڕه قسه‌و ره‌فتاری نه‌شیاوو لێدوانی ئاگرین نه‌وه‌ستا.
دیارترین ره‌فتاری نه‌شیاویشی په‌نجه كردن بوو به چاوی ڤیلانۆڤای یاریده‌ده‌ری گواردیۆلا كه ئه‌و ره‌فتاره تائێستا له‌ناوه‌ندی وه‌رزشی جیهانیدا قێزه‌ونترین ره‌فتار بووه.
ئێستاش كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئینگلته‌راو یانه‌ی چێڵسی، هێشتا خوله‌كه له‌سه‌ره‌تادایه‌و نه‌گه‌یشتۆته قۆناغه هه‌ستیارو یارییه گرنگه‌كان، بۆیه تاڕاده‌یه‌ك مات و بێده‌نگه.
به‌ڵام په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت (خویه‌ک گرتت به‌شیری ته‌ركی ناكه‌یت به‌پیری)، ئه‌مه‌ش بۆ مۆرینهۆ زۆر له‌جێگه‌ی خۆیدایه و ئه‌و سیفه‌ته‌ی باسمانكرد وا جارێكی تر له‌و راهێنه‌ره‌دا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، یه‌كه‌م شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ڤیلاس بواسی راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهامدایه كه‌ئه‌میش پورتوگالییه.
ڤیلاس بواس به‌ر له‌یاریی دوێنێی نێوان تۆتنهام و چێڵسی له‌پریمه‌رلیگدا مۆرینهۆی به‌وه تاوانبار كردووه كه هه‌میشه رێگری حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی بووه و ئێستا ئه‌و به دۆست و هاوڕێی خۆی نازانێت.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی بواسدا مۆرینهۆ به‌گاڵته پێكردنه‌وه وتی: من هیچ گوێ به قسه‌كانی بواس ناده‌م، ئه‌وه شتێكه په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه، به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی شاره‌زایانیش له‌لێدوانه‌كانی مۆرینهۆ ئه‌م لێدوانه ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تییكردنه به‌و راهێنه‌ره‌و ره‌نگه له‌پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه ك ه‌دوێنێ كراوه، كاردانه‌ی تر رووبدات.
خەندان- ستادیۆم
