لە جامی كوردستان سبەی شازدە یاری گرنگ بەرێوە دەچن پاڵەوانی كوردستان رووبەرووی سەید سادق دەبێتەوە، سلێمانیش دەچێتە دووبز
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بریارە سبەی هەینی رێكەوتی 27-9 لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان لە
كاتژمێر3ی پاش نیوەرۆ شازدە یاری گرنگ لە نێوان تیپە جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، لەم قۆناغەش لە كۆی 32و تیپی بەشدار تەنیا 16تیپ خۆیان بگەینە قۆناغی داهاتووی خولەكە، تەواوی یارییەكانی ئەم قۆناغە گرنگی خۆی هەیە بۆسەرجەم تیپە بەشداربووەكان و هەموو تیپەكان هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتنی گرنگ دەدەن بۆگەیشتن بەقۆناغەكانی كۆتایی، یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی هەردوو خولی كوردستان و جامی سوپەری كوردستان لە یارییەكی گرنگ لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی سەید سادق دەبێتەوە لەسەر یاریگای ئەو تیپە، لەم یارییەشدا یانەی سەید سادقی شارەزوور لە ئەركێكی زەحمەت دەبێ كاتێك رووبەرووی ئەستێرەكانی یانەی زێرەڤانی دەبێتەوە كە خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانایە، یانەی سلێمانیش دەچێتە قەزای دووبز بۆرووبەرووبوونەوەی یانەی دووبز لەم یارییەشدا یانەی سلێمانی بەسەرپەرشتی راهێنەری تیپەكە سەردارساڵح هەموو هەولێكیان دەخەنە گەڕ بۆبەدەست هێنانی سەركەوتن و گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی خولەكە و یانەی میوانداریش لە ئەركێكی قورس دەبێت، لە سەریاریگای سێمێلی سەر بەپارێزگای دهۆكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو سێمێل بەیەك دەگەن، یاریزانانی هەردوویانەش هەموو ئامانجێكیان بەدەست هێنانی سەركەوتنە لە خولەكە، یانەی هەولێریش بەسەرپەرشتی سەمیر بابۆی راهێنەر هەوڵ دەدات سەركەوتنە بكاتە ئامانج.ئەمەش خشتەی یارییەكانی تری خولەكەیە.
ئاشتی-نەورۆز
گارە-ئارارات
هەڵبجەی شەهید-كەركوك
ئاڵتون كۆپری- زاخۆ
شەقلاوە-شێروانە
سەرچنار-هەلۆ
سۆران-هەندرێن
شەهیدان-پێشمەرگەی سلێمانی
سیروانی نوێ-دەربەندیخان
كۆیە-بروسك
سۆلاڤ-دهۆك
غازی باكور-پێشمەرگەی هەولێر
ئاكرێ-ئاڵا
