سبەی سلێمانی باوەش بۆ پاڵەوانێتی كاراتێی یانەكانی كوردستان دەكاتەوە
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە تیپەكانی تازەپێگەیشتوان و لاوان یەكێتی ناوەندی كاراتێی كوردستان بریارە سبەی هەینی لە شاری سلێمانی لەهۆڵی نێودەوڵەتی راپەڕین
بەبەشداری ژمارەیەك لە یانەكانی كوردستان پاڵەوانێتی كاراتێی یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانیتیەش فوئاد نوری سەرۆكی یەكێتی ناوەندی كاراتێی كوردستان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بەمەبەستی خزمەت كردنی زیاتری یاری كاراتێی لە شارەكانی كوردستان و گرنگی دان زیاتر بە یاریزانانی ئەم یارییە بریارە سبەی هەینی لە شاری سلێمانی پاڵەوانیتیەكە دەست پێبكات لە هەردوو ئاستی لاوان و تازە پێگەیشتوان و لە ئاستی لاوان بۆیاریزانانی تەمەن 16بۆ17ساڵ و لە ئاستی تازە پێگەیشتوانیش لە ئاستی تەمەن 14بۆ15ساڵ بەشدار دەبن،گوتیشی جارێك دیارە نیە چەند یانە بەشداردەبێت بەڵام بە یانەكانی سەرجەم شارەكانی كوردستانمان گووتوە بۆبەشداری كردن لەم پاڵەوانیتیە یاریزانان لە هەردوو جۆری كاتا و كۆمیتە بەشداری لە یارییەكان دەكەن و بۆماوەی دوورۆژ كێبركێ لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە دەكەن، گوتیشی ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەوەی بتوانین بەباشترین شێوە پاڵەوانیتیەكە بەرێوە ببەین، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە، یانە بەشداربووەكانیش لەلایەن خۆیانەوە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی بتوانن ئەنجامێكی باش دەستەبەر بكەن لەم پاڵەوانیتیە كە ماوەیەكە خۆیان بۆئامادە كردوە لە ئاستی كوڕان ، یاریزانانیش هەوڵ دەدەن زۆترین میدالیاكانی پاڵەوانیتیەكە بۆخۆیان بەدەست بهێنین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
