لە خولی باسكەی نایابی كوردستان كچانی سیروانی نوێ‌ لە سەنحاریبی بردەوە

لە خولی باسكەی نایابی كوردستان  كچانی سیروانی نوێ‌ لە سەنحاریبی بردەوە
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی باسكەی نایابی یانەكانی كوردستان لە ئاستی كچان لە لەهۆلی پێشمەرگەی سلێمانی شاری سلێمانی لەیەكەم هەفتەی خولەكە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی یانەی سیروانی نوێ‌ وسەنحاریبی پاڵەوانی عێراق رووبەروویەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی ماوە یارییەكە ئاستێكی بەرزی یاری باسكەیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد، لە یارییەكەش كچانی یانەی سیروانی نوێ‌ ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران ، هەر چەندە راهێنەری یانەكە رزگار رەئوف رۆلێكی كاریكەری هەبوو لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بۆتیپەكە ئەویش بەهۆی خۆ ماندووكردنی زۆری لەگەڵ تیپەكە دوای ئەوەش كەمپێكی مەشقیان لە وڵاتی توركیا ئەنجامدا،لە یارییەكەش كچانی یانەی سیروانی نوێ‌ یەكەم سەركەوتنیان لە خولەكە بەدەست هێنا بە ئەنجامی (62-52)خاڵ بەجیاوازی دە خاڵ، ئەم سەركەوتنەش گرنگ بوو بۆیانەی سیروانی نوێ‌ و زەنگێكی مەترسیشی بۆیانەكانی تر لێدا. جێگای ئاماژە پێكردنە ئەم خولە لەلایەن یەكێتی ناوەندی باسكەی كوردستان سەرپەرشتی دەكرێت.
Top