ناونووسین بۆ سێیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر دەستی پێكرد
بڕیاروایە رۆژی هەینی 2013/10/25 بە بەشداریەكی بەرفراوانی نێودەوڵەتی سێیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت، یاریزانی چەندین وڵاتی ئەوروپی و جیهانی بەشداری لەم ماراسۆنەدا دەكەن. ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر هەوڵێكیشە بۆ ناساندنی پایتەختی هەرێم وەك پایتەختی گەشتوگوزاری عەرەبی بۆ ساڵی 2014 ، لە ئێستاوە وەرزشوانان و هەوادارانی وەرزشی و سەرجەم وەرزشوانان و هاووڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن بەم رێگایانەی خوارەوە:
