سێ‌ یاریزانی بەرازیلی وسلڤادۆری و هندۆراسی دێنە زاخۆ

سێ‌ یاریزانی بەرازیلی وسلڤادۆری و هندۆراسی دێنە زاخۆ
كارزان كانەبی

بۆئەویە ئەم وەزرە یانەی زاخۆ جیاواز بێت لە ساڵانی ڕابردوو هەر بۆیە دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ ئەم وەرز بریاری ئەوەی داوە لە بڕی یاریزانانی ولاتانی دەووروبەری خۆی پشت بە تواناكانی یاریزانانی وڵاتی بەرازیل و هندۆراس و سلڤادۆر ببەستێت بۆئەوەی بتوانێ‌ كێبركێ‌ لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكات لە وەرزی نوێ‌ خولی بژاردەی عێراقی ، لەم بارەشەوە خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ گوتی: ئەمساڵ ئێمە دەمانەوێ‌ ئاستێكی باش پێشكەش بكەین لە خولی بژاردەی عێراقی هەر چەندە لە وەرزی رابردوو ئەنجامەكەمان باش بوو بەڵام دەمانەوێ‌ لەم وەرزەش ململانێ‌ بەكەین بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی باش گوتیشی ئێمە لەگەڵ راهێنەری خۆمان بەردەوام دەبین محەمەد قەویز بەخۆی چەند یاریزانێكی بەتوانای سوری دەهێنێ‌ بۆ وەرزی نوێ‌ خولەكەش ئێمە تەنیا گرێبەستمان لەگەل محەمەد نورەدینی گۆڵچی یانەی سناعە مۆركردوە وە گرێبەستی هەریەك لە یاریزانان عوسام یاسین و یونس شوكرو مونعم فالیح نوێ‌ كرۆدتەوە گوتیشی هەریەك لە یاریزانان عەلا شبلی سوری و حاتم زێدان گرێبەستەكانیان نوێ‌ كراوەتەوە بۆیەك وەرز لەگەل هەریەك لە یاریزانان ساڵح سدیروخالید موشیر و حەسەن زەبوون و جاسم مەحمەد حاجی و ئاماد ئیسماعیل مۆركردوە، ، گوتیشی بریارە ئەمرۆ چوارشەمە سێ‌ یاریزانی هەریەك لە ولاتانی بەرازیل و هندۆراس كە یەكیان كاپتنی

هەڵبژاردەی ندۆراسە و لەگەڵ یاریزانێكی سلڤادۆر بگەنە شاری زاخۆ بەمەبەستی تاقی كردنەوەیان لەلایەن دەستەی راهێنەرانی یانەكەمان ئەگەر ئاستیان بەدڵی دەستەی راهێنەران بوون ئەوكات ئێمەش بریاری خۆمان دەدەین لەسەر مۆركردنی گرێبەست و ئێمەش ئەمساڵ بە بەهێزتر تیپ دەردەكەوین.
Top