لە خولی تۆپی دەستی كوردستان هەولێرو سلێمانی وسیروانی نوێ سەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی دەستی بژاردەی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی حەفتەمی قۆناغی دووەمی خولەكە لە هەردوو شاری سلێمانی و كەركوك سێ یاری گرنگ لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولەكە بەرێوەچوو، لە شاری كەركوك لە یارییەكی بەهێزدا لەسەر هۆڵی یانەی وەرزشی كەركوك هەردوو یانەی هەولێر وسۆلاڤی نوێ لە یارییەكی گرنگدا رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یاریزانانی یانەی هەولێریش بە پشت بەستن بە چەندین یاریزانی ئاست بەرز و بەتوانا توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكەو لە دەرەوەی یاریگای خۆیان سەركەوتن بە دەست بهێینن و یارییەكە بە ئەنجامی (28-23)گۆڵ لە یانەی میواندار ببەنەوە، لەشاری سلێمانیش لەسەر یاریگای هۆڵی داخراوی پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی سیروانی نوێ و نەورۆز لە یارییەگی گرنگدا بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە پشت بەستن بە چەندین ئەستێرەی یانەكە رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(30-23)گۆڵ بەجیاوازی تەنیا 7 گۆڵ لە یانەی نەورۆز ببەنەوە و سەركەوتنێكی گرنگ تۆماربكەن، لەلایەكی دیكەوەش هەر لە هەمان هۆڵ هەردوویانەی سلێمانی ومەخمور بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سلێمانی توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی(46-27)گۆڵ یارییەكەی بردەوە، لەبارەی یارییەكانیش بێجان ئیبراهیم سەرۆكی یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان گوتی: ئاستی پاڵەوانیتیەكە بەهێزەو ململانێ بەهێز لە نێوان تیپە بەشداربووەكان هەیە و ئێمەش بە
هەموو توانایەكمان كاردەكەین بۆسەرخستنی پاڵەوانیتیەكە و تاكوئێستاش خولەكە زۆر بە رێك و پێكی بەرێوە دەچێت، ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-سلێمانی
2-نەورۆز
3-هەولێر
