بە هۆی پێكانەوە چەند یاریزانێك لە یانەكانیان دادەبڕێن

بە هۆی پێكانەوە چەند یاریزانێك لە یانەكانیان دادەبڕێن
لە هەفتەی رابردووی خولی تۆپی پێ لە وڵاتانی ئەوروپا چەند یاریزانێك تووشی پێكان هاتن و بۆ ماوەی جیاواز لە یاریكردن لەگەڵ یانەكانیان دادەبڕێن :
* یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند یاریزانی هێڵی بەرگری خۆردی ئەلبا تووشی پێكان هاتووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوە و لە شوێنی ئەو یاریزانی بەرازیلی ئەدریانۆ كۆریا یاری دەكات .
* كاپتنی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی سیبستبان كیل تووشی پێكان هاتووە، یانەی دۆرتمۆند رایگەیاند یاریزان كیل بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە .
* یانەی ڤیۆرنتینای ئیتاڵی تووشی كێشەیەكی گەورە هات بە هۆی پێكانی دوو لەیاریزانە سەركییەكانی، یاریزانی ئەڵمانی ماریۆ گۆمیز بۆ ماوە شەش تا هەشت هەفتە لە یاریكردن بەهۆی پێكانەوە دوور دەكەوێتەوە لەهەمان كاتدا یاریزانی كۆلۆمبی خوان گیرمۆ كواردادۆ تووشی پێكان هاتووە و بۆ ماوە سێ هەفتە لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوە .
Top