خۆشترین و ناخۆشترین كاتەكانی ئەنێیستا لەچامپیۆنزلیگ

خۆشترین و ناخۆشترین كاتەكانی ئەنێیستا لەچامپیۆنزلیگ
ئەستێرەی هێلی ناوەراستی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئەندرێس ئەنێیستا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی خۆشترین كات و ناخۆشترین كاتی لە بەشداربوونی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەست نیشان كرد. ئەنێیستا كەبە وێنەكێش ناسراوە چەندین ساڵە بەشداری چامپیۆنزلیگ دەكات و لەگەڵ یانەكەی دووجار ئەم نازناوەی بەدەست هێناوە، رایگەیاند لەكاتی بەشداربوونی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا چەندین كاتی خۆشی بەسەر تێپەڕیوە بەڵام خۆشترین كاتی لە یاری نێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتد بوو كە لەدوای یارییەكە درێسەكەی لەگەڵ یاریزانی هێلی ناوەراستی مان یونایتد پۆل سكۆلز گۆڕیەوە، ئەنێیستا سكۆلز بە ئەفسانەی یانەی مانچستەر یونایتد دەزانێت . لە هەمان كاتدا وێنەكێشەكەی یانەی بەرشلۆنە كاتە ناخۆشەكانی لەبیر نەكردووە كە تووشی هاتووە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەنێستا یاری نێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و بایرەن میونیخ لە قۆناغی پێش كۆتایی وەرزی رابردوو 2012-2013 بە ناخۆشترین كات وەسف كرد، كە تیایدا یانەی بەرشلۆنە لە هەردوو یارییدا بە حەوت گۆڵی بێ بەرامبەر تووشی دۆڕاندن هات .
Top