پاڵەوانێتی تیروكەوانی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

پاڵەوانێتی تیروكەوانی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی بەڕێوەچوو
بۆماوەی پێنج رۆژ لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشتیی یەكێتیی تیروكەوانی عەرەبی و بەهاوكاری یەكێتیی تیروكەوانی عێراقی و بەبەشداریی هەریەك لە هەڵبژاردەی وڵاتانی(عێراق، تونس، جەزائیر، سودان، مەغریب، لیبیا)نۆیەمین پاڵەوانێتیی تیروكەوانی وڵاتانی عەرەب بۆ یەكەم جار لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو،لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی كوڕ و كچی هەڵبژاردەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەی خوارەوەبوو:

ئاستی هەڵبژاردە
1-عێراق
2-مەغریب
3-لیبیا
ئاستی ركێرڤــ-پێشكەوتووان كوڕ
1-سادق یاسین-جەزائیر
2-عەلی موحی-عێراق
ئاستی ركێرڤــ-پێشكەوتووان كچان
1-فەرەح ئەلدەخیلی-عێراق
2-ڕەند مەشهەدانی-عێراق
كۆمپاوند-كوڕ
1-ئیسحاق ئەلدەعام-عێراق
2-وەلید شتحان-عێراق
كۆمپاوند-كچان
1-فاتیمە سەعد-عێراق
2-نیبراس حەمید-عێراق.
Top