ریكاردۆ كاكا تووشی پێكان هات و دوور دەكەوێتەوە
یاریزان كاكا لەیاری یانەكەی بەرامبەر یانەی تۆرینۆ كە بەئەنجامی دووگۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات تووشی ئەم پێكانە هات و راهێنەر ماسیملیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی میلان دووپاتیكردەوە كاكا بەهۆی ماندووبوون تووشی ئەم پێكانە هاتووە، پزیشكانی یانەی میلان رایانگەیاند تا ئێستا توانای جەستەیی كاكا وەك پێویست نییە و پێویستی بە پشوو هەیە بۆ ماوەی یەك مانگ دواتر دەتوانێت بەشداری لە یارییەكان بكات .
لەلایەن خۆیەوە یاریزان ریكاردۆ كاكا رایگەیاند كە لەماوەی پێكانەكەی مووچە وەرناگرێت تا ئەو كاتەی دەگەڕێتەوە یاریكردن، لەمباریەوە كاكا گوتی : بڕیارم داوە هیچ مووچەیەك وەرنەگرم تا ئەو كاتەی لە پێكانەكەم چاك دەبمەوە، من تەنها پشتگیری یانەی میلانم پێویستە بۆ ئەوەی بە زووترین كات بگەڕێمەوە یاریكردن .
