یانەی زاخـۆ ژمارەیەك گرێبەستی ئەستێرەی مـۆر كرد

یانەی زاخـۆ ژمارەیەك گرێبەستی ئەستێرەی مـۆر كرد
بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی وەرزی نوێی خولی بژاردەی یانەكانی عێراق دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ رۆژ لە دوای رۆژ بەردەوامە لە بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەكەی بەمۆركردنی چەندین گرێبەستی گرانبەها لەگەڵ یاریزانانی بەتوانا لە یانەكانی عێراق و كوردستان و دەرەوەی عێراق، بۆیە دەستەی كارگێڕیی لە ئێستادا لە خۆ بەهێزكردندایەو گرێبەستی بەهێز مۆردەكات لەبارەی مۆركردنی ئەم گرێبەستانەش خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكە و بۆئەوەی لەم وەرزە بتوانین ڕكابەریی بكەین لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە و دەمانەوێ ئەم وەرزە باشترین ئەنجام تۆماربكەین لە خولی عێراقدا، بۆیە گرێبەستمان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (ساڵح سەدیرو خالیدموشیركاپتن و حەسەن زەبوون و ئاماد ئیسماعیل) لەیانەی دهۆك مۆركردووە، هەموو ئەو یاریزانانە بۆ یەك وەرزەو یاریزانێكی پیشەگەری خولی قەتەری كە بەڕەگەز عێراقییە بە ناوی عەلی حەسەن لە هەردوو یانەی خۆری قەتەری و قەتەری قەتەری یاری كردووە، لە بارەی بڕی گرێبەستی ئەم یاریزانانەش ناوبراو ئامادەنەبوو هیچ بڕە پارەیەكی گرێبەستەكەی ئاشكرا بكات، گوتیشی تەنیا یاریزان عەلی حەسەن بۆ دوو وەرز گرێبەستی لەگەڵ ئێمە مۆركردووە و ئەوانی تر هەمووی تەنیا یەك وەزرن، ئەمساڵیش دەمانەوێ بەهێزترین تیپ بین لە خولی عێراقدا، هەوڵیش دەدەین چەند گرێبەستێكی تریش مۆربكەین ئەگەر پێویست بكات و ئێستاش ئێمە بەردەوامین لە خۆ بەهێز كردن تەنیا بۆئەوەی بتوانین ئەم وەرزە نازناوی خولی عێراقی ببەینەوە، هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە بەڵێنیش بە هاندەران دەدەین كە ئەمساڵ ئەنجامان هەبێت.
Top