ڕۆناڵدۆ پێنجەم گۆڵکاری مێژووی یانەکەیەتی

ڕۆناڵدۆ پێنجەم گۆڵکاری مێژووی یانەکەیەتی
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پلەی پێنجەمی گۆڵکارانی میژووی یانەی ریاڵ مەدریدە.

شەوی ڕابردوو ڕۆناڵدۆ توانی لە یاری یانەکەی بەرامبەر خیتافی دوو گۆڵ تۆمار بکات ، کە ئەنجامی کۆتایی بە بردنەوەی ریاڵ کۆتاییهات بە ئەنجامی 4-1 و بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 208 گۆڵ بە درێسی یانەی شاهانەوەو لە ساڵی 2008 ەوە کە لە مانچستەر یونایتدیەوە پەیوەندی کردووە بە ریاڵ مەدرید.

ڕۆناڵددۆ 208 گۆڵی تۆمارکردووە لە 205 یاریدا و ئەمەش ژمارەکەی هۆگۆ سانشێزی مەکسیکی شکاند کە 207 گۆڵی لە 282 یاریدا تۆمارکردبوو.

ڕەئول گۆنزالیس گۆڵکاری ڕیاڵ مەدرید کە توانیویەتی 323 گۆڵ تۆمار بکاتو ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیەیە :

ڕەئول 323

دی ستیڤانۆ 308

سانتایا 290

بۆشکاش 242

کریستیانۆ 208

سناشێز 207















خەندان
Top