شەکیراو عه‌ساف له‌ مۆندیالی بەڕازیل-دا

شەکیراو عه‌ساف له‌ مۆندیالی بەڕازیل-دا
ڕاز سیروان

ئەستێرەی بەناو بانگی فەلەستینی"محەمەد عەساف" کە یەکەمین ئەستێرەی ئەرەب ئایدڵ بوو لە ساڵی ٢٠١٣ دا، توانی هەوا دارێکی زۆر بەلای خۆیدا ڕابکێشیت و زۆربەی کەسەکان خۆشیان بوێت و چەندین پڕۆژەی بۆ دابنرێت، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ كچه‌ هۆنه‌رندی پۆپ شه‌كیرا، گۆرانیه‌ك بۆ مۆندیالی 2014 له‌ به‌رازیل بڵێن.

عەساف ئاماژەی بەوە کردوه‌: ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ گۆرانی وتن لەگەل ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی "شەکیرا" کە ناوی گۆرانیەکەیان "دیوە" و بە یەکەوە ئەم گۆرانیە دەڵێن.

گۆرانیەکەش بۆ مۆندیالی ساڵی ٢٠١٤ یە کە لە بەرازیل ئەنجام دەدرێت و تا ئیستا ئامادەکارییەکی باشی بۆ كراوه‌.

عەساف ئەوەشی راگەیاند: ئەو بەم پڕۆژەیە دڵ خۆشە و بە باشترین کاری دادەنێت بۆ ساڵێ داهاتوو، هەروەها دەتوانێت پارەیەکی باشی لێ قازانج بکا










خەندان
Top