ئەگوێرۆ سەرکردایەتی سەرکەوتەنەکەی یاری دێربی کرد

ئەگوێرۆ سەرکردایەتی سەرکەوتەنەکەی یاری دێربی کرد
لە یاری دێربی شاری مانچستەردا ، یانەی مانچستەر سیتی میوانداری لە یانەی مانچستەر یونایتد کرد.

لە هەفتەی پێنجەمی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرادا ، مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد بە چوار گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک لە مانچستەر یونایتدی بردەوە.

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا ، مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵ پێسکەوت کە سێرجیۆ ئەگوێرۆ و تۆرێ تۆماریانکرد.

لە گێمی دووەمدا، یانەی مانچستەر سیتی بەردەوامبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 47 دا ئەگوێرۆ جارێکی تر گۆڵی مان یونایتدی بەسەر کردەوە ،لە دوای 3 خولەکی تر ، سەمیر نەسڕی گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد.

لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا ، وەین رۆنی مانچستەر یونایتدی کردە خاوەنی تاکە گۆڵەکەیان و یارییەکەش بە چوار گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات.



















خەندان
Top