کاپیلۆ : نازانم بۆ ریاڵ دەستبەرداری ئۆزێل بوو

کاپیلۆ : نازانم بۆ ریاڵ دەستبەرداری ئۆزێل بوو
فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت ، نازانێت بۆچی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری ئەستێرەیەکی وەک مەسعود ئۆزێل بووە.

کاپیلۆ پێشتر و لە ساڵی 2007 دا ، ڕاهێنەرایەتی ریاڵ مەدریدی کردووەو لە نوێترین لێدوانیشیدا باس ڕۆشتنی ئۆزێل دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی " بێل ئام سۆنتاگ"ی ئەڵمانیا ، کاپیلۆ دەڵێت : لە ڕاستیدا من نازانم بۆ ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری ئۆزێل بوو بۆ یانەی ئارسیناڵ ، ئەو یاریزانێکە ئاستی هونەری زۆر بەرزە.

کاپیلۆ پێی وایە ڕیاڵ مەدرید زەرەرێکی گەورەی کردووە کە دەستبەرداری یاریزانێکی وەکوو ئۆزێل بووە.

لە کۆتاییشدا کاپیلۆ دەڵێت : ئۆزیل بە یەکێک لە سێ باشترین یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاستی جیهان دەزانم و ڕەخنەشی لە ڕیاڵ مەدرید گرت کە دەستبەرداریبوون.









خەندان
Top