ڕۆناڵدۆ ئامادەی ئاهەنگی خوشکەکەی نەبوو
کاتیا ئەڤێرای خوشکی ڕۆناڵدۆ، ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێی بەناوی " Boom sem parar" و یەکەم ئاهەنگیشی سازکرد کە هەندێک لە گۆرانی بەرهەمە نوێیەکەی تێدا ووت ، هەرچەندە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی براشی بانگهێشتکردبوو ، بەڵام ڕۆناڵدۆ ئامادەی نەبوو بەهۆی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاوە ، کە ڕووبەڕوی گەلاتە سەرای تورکی بوونەوەو یارییەکەشیان بە ئەنجامی 6-1 بردەوە.
ئەڤێرا پاش ئەوەی ئاهەنگەکەی لە ووڵاتی پرتوگال سەرکەوتوو دەبێت ، دێتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکەی و بڕیاریشە سیدییەکەی لە مانگی 11 ی داهاتوودا بکەوێتە بازاڕەوە.
ئەڤێیرۆ خوازیارە ئەلبومە نوێیەکەی بە جیهان بناسێنێت و لەڕێی گەشتکردن بە جیهاندا وەک ڕۆناڵدۆی برای ببێتە یەکەم گۆرانی بێژی جیهان و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، گەشتەکەی لە وڵاتی ئیسپانیاوە دەست پێدەکات و ئامانجیشی دەرچونە لەژێر سێبەری براکەیی و پەیداکردنی ناوبانگی تایبەت بەخۆیەتی بەدوور لەو ناوبانگەی کە بەهۆی کریستیانۆی برایەوە بەدەستی هێناوە.
خەندان
