نیمار کام گۆڵچی بە باشترینی جیهان دەزانێت

نیمار کام گۆڵچی بە باشترینی جیهان دەزانێت
نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی ، هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ، باس لە ڤیکتۆر ڤاڵدێسی گۆڵچی یانەکەیان دەکات و پێی وایە باشترین گۆڵچییە کە بینیبێتی لە ژیانیدا.

ئەم لێدوانەی نیمار لە دوای ئەو ئاستە بەرزی شەوی ڕابردووی ڤاڵدێس دێت کە گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتەوە سەرەڕای ئەوەی لە خولەکی 77 دا لێدانێکی سزا بۆ یانەی ئەیاکس ئەمستردام ئەژمارکرا ، بەڵام نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن.

نیمار دەڵێت : ڤاڵدێس یەکێکە لە باشترین گۆڵچییەکانی جیهان کە بینیبێتم ، ئەو هەمووانی دڵخۆش کرد بە پارێزگاریکردن لە گۆڵەکەمان.

نیمار دڵخۆشی خۆی دەربڕی کە بە سەرەتایەکی باشدا تێپەڕدەبن لە خولی یانە پاڵەوانەکان و هیواشی خواست بەردەوام بم.

لە کۆتاییشدا باس لە میسی دەکات و بە باشترین یاریزانی جیهانی دادەنێت و دەڵێت کاتێ منداڵبووم هاندەری میسی بووم.




خەندان
Top