یاریزانەکەی گەلەتەسەرای بەو گۆڵەی لە ڕیاڵ مەدریدی کرد ناوی چووە مێژووەوە
تا ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا ٤٠٠ گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ڕیزبەندی ئەو کەسانی کە گۆڵەکانیان تۆمارکردووە بەمشێوەیە:-
١- گۆڵی ژمارە ١٠٠ یوهان کرویف کە لە ١٩٦٧-دا لە یانەی ئەیاکس ئەمستردام یاریکردووە ،تۆماریکردووە.
٢- گۆڵی ژمارە ٢٠٠ فێجیک لە یانەی ڕیژیکا لە ١٩٨٤ تۆماریکردووە.
٣- گۆڵی ژمارە ٣٠٠ ستراند لە یانەی رۆسنبێرگ لە ١٩٩٧ تۆماریکردووە.
٤- گۆڵی ژمارە ٤٠٠ ئومید بوڵوت لە یانەی گەلەتەسەرای لە ٢٠١٣ تۆماریکردووە.
لە تورکییەوە: هەڵوێست ئەنوەر
سەرچاوە: کڕاڵ سپۆر
خەندان
