زاخۆ خۆی بەهێزدەكات
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی زاخۆ لە هەردوو خولی نایابی كوردستان و خولی بژاردەی عێراقی نەیتوانی ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێت و ركابەری بكات بۆبەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە، بۆیە بۆئەم وەرزە یانەی دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ چەندین گرێبەستی گران بەها لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا مۆردەكات بۆئەوەی لە هەردوو خولی كوردستان و عێراق كێبركێ بكە لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی باش، لەم بارەشەوە خەلیل حەسەن سكرتێری یانەی ورەزشی زاخۆ: ئێمە ئەمساڵ بە پلان و بەرنامەیەكی توكمەو پلان بۆدارێژراو دەچینە نێو كێبركییەكانی خولی بژاردەی عێراق و كوردستان و دەمانەوێ ژمارەیەكی گەورە بین لە هەردوو خول، لەهەردووش خولیش گرنگی تەواو بە تیپەكانمان دەدەین بۆئەوەی بتوانین ئاست و ئەنجامان بەدڵی هاندەرانی
یانەكەمان بێت، لە خولی كوردستان ئمساڵ جیاواز دەبین و ئێستاش فەواز مەندۆی سوری راهێنەری بەتوانا سەرپەرشتی تیپی خولی كوردستان دەكات بۆئەویە بتوانین باشترین ئەنجام بەدەست بهێنین و گرێبەستمان لەگەڵ چەند یاریزانێكی بەتوانا كردوە لە ناوهەمووشیان یاریزانی و هێرشبەری بەتوانای تیپی دووەمی ئیسپانیۆلی ئیسپانی بەناو ئایلتۆنی بەرەگەز بەرازیلمان هێناوەتە ریزی یانەكە و لە پاڵ ئەویش گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانی بەتوانای و لەگەڵ یاریزانی بەتوانای وڵاتی كینیا سیلا مۆركردوە كەپێشتر لەهەردوو خولی توركیا و وڵاتی تونس یاری كردوە دەتوانین سودی باشی لێ بینین و لەگەڵ چەند یاریزانێكی سوریش كە هەموویان ئاستیان بەرزەكەمپی مەشقیشمان لەدەرەوە كردۆتەوە بۆیە هیچ كەمتەرخەمێك ناكەین لەهەردوو خولی كوردستان و عێراق، بۆخولی عێراقیش ئێستا گرێبەستمان لەگەڵ محەمەد قەویزی راهێنەری یانەكەمان نوێ كردۆتەوە هەرچەندە یانەی حوسێن ئەربەدی ئوردەنی نیازی ئەوەی هەبوو گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكەن ئێمەش رازیمان كرد بۆئەوەی بۆسالێكی تریش لەریزی یانەكەمان بمێنێتەوە، ئەمساڵیش بۆخولی بژاردەی عێراقی ژمارەیەكی بەرچاو یاریزانی بەتوانا و ناودار دەهێنیە بۆئەوەی بتوانین ناوێكی گەورە بین لە خولی عێراقیش نزیكەی دە یاریزانی باشمان دەست نیشان كردوە بۆئەوەی لەدوای كۆتایی هاتنی خولی بژاردە ئێمە دەست بە گفت و گۆیەكانمان دەكەین بۆئەوەی یانەی زاخۆ بكەینە بەهێزوترین یانە لە خولەكە، گوتیشی ئەم دە یاریزانە یاریزانی بەتوانای تێدایە لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوە، گوتیشی ئێستا یاریزان سێرجیۆباكۆی یاریزانی هەڵبژاردەی كۆت دیڤوارمان هێناوە كە لەریزی یانەی بۆل سپۆرتی توركی و ئەنتالیای توركی یاری كردوە و گۆڵكاری خولی یانەكانی توركیا بووە تاقیان دەكەینەوە ئەوكات بریار لەسەر مۆركردنی گرێبەستەكەی دەكەین ، دەنگۆش هەیە هەریەك لە یاریزانان قوسەی مونیر وكەرارجاسم و حوسێن جواد لەر ێگان بۆئەوەی لە دوای كۆتایی هاتنی خولی عێراق دانوساندن لەگەڵ یانەكەمان بكەن ، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی لەنێوانمان نیە، هیچ كێشەو
گرفتێكمان نیە لە هیچ روویەكەوە هەوڵیش دەدەین ئەمساڵ بە باشترین شێوە خۆمان ئامادەدەكەین بۆ ئەوەی ئەمساڵ شتێك بەشتێك بكەین .
