گەڕانەوە دوو ئەستێرەکەیان ، هاندەرانی ڕیاڵ دڵخۆش دەکات
ڕۆناڵدۆ بەرامبەر ئێرلەندای باکور توشی پێکان دەبێت و بەهۆیەشەوە لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بەڕازیل یارینەکرد ، کە لەو یارییەدا بە ئەنجامی 1-3 بەرامبەر بەڕازیل شکستیانهێنا.
بەڵام ئەمڕۆ هاندەرانی ریاڵ هەواڵێکی دڵخۆشکەریان بیست ئەویش گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بوو ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی.
هەروەها لەهەمان کاتدا ، ئیسکۆی یاریزانی لاو گەڕاوەتەوە ڕاهێنانی یانەکەی و پێکانەکەی پاژنەی چاکبۆتەوە.
ڕۆژی شەممە 14 ی ئەم مانگە ، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیدا دەبێتە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵ.
خەندان
