شاجوانی ئەڵمانیا شێتی پێکەنینەکەی گۆتزێیە

شاجوانی ئەڵمانیا شێتی پێکەنینەکەی گۆتزێیە
کارۆلین نۆیدین شاجوانی ئەڵمانیا بۆ ساڵی ٢٠١٣ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی بیڵد ئاشکرایکرد عاشقی ماریۆ گۆتزێی ئەستێرەی یانەی بایەرن میونشنە. هەرچەندە کارۆلین هیچ شتێک لە تۆپی پێ نازانێت بەڵام خۆشەویستییەکەی بۆ گۆتزێ وایکردووە هەمیشە سەیری یارییەکانی ئەڵمانیا و بایەرن میونشن بکات.

کارۆلین وتی “سەیری تۆپی پێ ناکەم بەڵام عاشقی ماریۆ گۆتزێ ـم بە تایبەت پێکەنینەکەی بەدڵنیاییەوە زۆر سحراویە. هەمووکاتێک سەیری یارییەکانی ئەڵمانیا و بایەرن دەکەم ، نەک لەبەر ئەوەی گرنگی بە ئەنجامی یارییەکە دەدەم بەڵکو تەنیا دەمەوێت پێکەنینەکەی گۆتزێ ببینم”.

شاجوانەکەی ئەڵمانیا تەمەنی ٢٢ ساڵە هەرچەندە دایکی پیرۆییە و باوکیشی کۆڵەمبی بەڵام بەهۆی هەبوونی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی توانی نازناوی شاجوان لە کچانی ئەو وڵاتە داگیربکات.
Top