كچانی ئەكادو كوڕانی پێشمەرگە پاڵەوانی مەلەوانی هەولێر بوون

كچانی ئەكادو كوڕانی پێشمەرگە پاڵەوانی مەلەوانی هەولێر بوون
كارزان كانەبی

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی مەلەوانی لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان وخزمەت كردنی زیاتری یارییەكە، بەرێوەبەرایەتی وەرزشی شاری هەولێر لە مەڵەوانگەی داخراوی یانەی هەولێر پاڵەوانێتی مەلەوانی یانەكانی نێو شاری هەولێرو دەووروبەری ئەنجامدرا، لە پاڵەوانیتیەكەشدا هەریەك لە یانەكانی پێشمەرگە وئەكادو قەڵای توركمانی وئارارات و بەرێوەبەرایەتی وەرزش وجیهان و توركمان بەشدارییان تێدا كردبوو لە پاڵەوانیتیەكەشدا كوڕان وكچانی بەشداربوو لە پاڵەوانیتیەكە ئاستێكی بەرزی یاری مەلەوانیان پێشكەش كردلە ماوەی یەك رۆژی یارییەكان ئەنجامی كۆتایش لە هەردوو ئاست بەم شێوەی خوارەوەبوو.

ئاستی كچان

1-ئەكاد

2-قەڵای توركمان

3-بەرێوەبەرایەتی وەرزش

ئاستی كوڕان

1-پێشمەرگەی هەولێر

2-قەڵای توركمان

3-ئارارات

فۆتۆ/ ئیسماعیل رەئوف
Top