كەیوان نازناوی تێنسی سەرزەوی كوردستانی بەدەست هێنا
وەكوبەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە ئاستەكانی تەمەن لاوەكان، یەكێتی ناوەندی تۆپی سەرزەوی كوردستان لەشاری كەركوك پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی یانەكانی كوردستانی ئەنجامدا لە هەردوو ئاستی تەمەن(13بۆ14)ساڵ و(15-16)ساڵ لە پاڵەوانیتیەكەشدا یارییەكان لەسەر یاریگای یانەی كەركوك بەرێوەچوو، لە یارییەكانیشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یاری كۆتایشدا لە ئاستی تەمەن 13بۆ14ساڵ هەردوو یاریزان مستەفا ئەحمەد لە یانەی قەڵای توركمان ومحەمەدسەلام لەیانەی كەیوان بەیەك گەیشتن لە ئەنجامیشدا یاریزان محەمەد سەلام توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(2-0)گێم بردەوە،لە ئاستی تەمەن 15بۆ16ساڵیش هەردوو یاریزان ئەیاد حوسێن لە یانەی كەیوان وهەڤاڵ دلێر لە یانەی پێشمەرگە بەیەك گەیشتن و یاریزان یاریزان ئەیاد حوسێن توانی یارییەكە بباتەوە بە ئەنجامی(2-0)گێم بباتەوە ببنە پاڵەوانی خولەكە،لەئەنجامی تیپیش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی تەمەن 13بۆ14ساڵ
1-كەیوان
2-قەڵای توركمان
ئاستی 15بۆ16ساڵ
1-كەیوان
2-سلێمانی
