شووی به سۆپه‌رمان كردووه
ئیلینا ئاماژه‌ی به‌و ئاسته به‌رزه كرد كه بۆفۆن له‌یاریی پاڵاوتنی مۆندیالی 2014 به‌رامبه‌ر بولگاریا پێشكه‌شی كرد كه چه‌ندین جار هه‌ڵبژارده‌كه‌ی رزگار كرد و تۆپی زۆر ئه‌سته‌می ده‌رهێنایه‌وه‌و نه‌یهێشت گۆڵ بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئیلینا بۆ رۆژنامه‌ی كۆرێری دێللۆ سپۆرت دواو وتی: شوم به سۆپه‌رمان كردووه، به‌ڕای من ئێستا له هه‌موو كاته‌كانی یاریكردنیدا باشتره.
سه‌باره‌ت به‌خۆشترین و ناخۆشترین كاته‌كانی ژیانی مێرده‌كه‌شی وتی: ناخۆشترین كاته‌كانی ئه‌و كاته بوو كه بۆ خولی پله دوو دابه‌زێنران، جگه له‌وه دۆڕاندنیان به‌رامبه‌ر بایرن مونشن له وه‌رزی رابردوو زۆر دڵته‌نگی كرد، خۆشترین كاتیشی بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2006 بوو.
خەندان
