ئافرەتانی هەولێر پاڵەوانی عێراق بوون
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی تۆپی دەستی كچان، لە شاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی دەستی عێراقی و بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی(قەڵای توركمانی وئافرۆدێت وئافرەتانی هەولێروختوت وسلێخ وحسێنییەوئافرەتانی عێراق) بۆماوەی شەش رۆژ یارییەكانی بە شێوازی خول بەرێوە چوو،لەدوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولەكە ململانێ بەهێز هەبوو بۆ بردنەوەی نازناوەكە
بەتایبەتی لە نێوان یانەكوردستانیەكانی بەشدارلە خولەكە، هەردوو یانەی شاری هەولێریش ئافرەتانی هەولێرو قەڵای توركمانی لە كێبركێ بەهێز بوون بۆبەدەست هێنانی نازناوەكە لە دواین یاری خولەكەش لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی هەردوو یانەی ئافرەتانی هەولێرو قەڵای توركمانی بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا كچانی ئافرەتانی هەولێر توانیان یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنین بە ئەنجامی(21-18)گۆڵ ببەنەوەو بۆدووەم ساڵ لەسەر یەك نازناوی خولی ۆتپی دەستی كچانی عێراقیان هێنایەوە شاری هەولێرو كچانی قەڵای توركمانیش پلەی دووەمی بەدەست هێنا،ئافرۆدێتیش پلەی سێ یەمی بەدەست هێنا.
