نازناوی سوپەری كوردستان بۆزێرەڤانی بوو

نازناوی سوپەری كوردستان بۆزێرەڤانی بوو
كارزان كانەبی

لە شاری سلێمانی لەسەر یاریگای مەلعەبە بە ئامادەبوونی سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی بۆیەكەمجارلە مێژووی تۆپی پێی كوردستان یاری سوپەری كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی خاوەنی جامی كوردستان وزێرەڤانی پاڵەوانی خولی كوردستان ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستیكی بەرزیان پێشكەش كرد بە درێژایی ماوە یارییەكە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو لا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو هەردوولاش نیازی زوو تۆماركردنی گۆڵیان هەبوو بۆئەوەی بتوانن دەست بەسەر یارییەكە دابگرن،لە خولەكی 33ی یارییەكەش یاریزان مستەفاسالار توانی تاكە گۆلێك بۆیانەی زێرەڤانی تۆماربكات و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی بەرامبەریان دا بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو.

لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی پێشمەرگە بەنیازی تۆماركردنەوەی گۆڵی بەرامبەرو یانەی زێرەڤانیش بەنیازی تۆماركردنی گۆڵی زیاتر هانتە نێو یاریگا، لەم ناوشەدا یاریزانانی هەردوولا هێرشیان دەبردە سەرگۆڵی یەكتری و تا خولەكی 80ی یارییەكە یاریزان مستەفا سالار گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد و لە خولەكەكانی كۆتایی ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بۆیانەی پێشمەرگە هەژماركردو ئەحمەد سالار سەركەوتوانە جێ‌ بەجێ‌ كردو یانەكەی كردە خاوەنی یەكەم گۆڵ و یارییەكەش بەم ئەنجامە (2-1)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی زێرەڤانی بە كۆتایی هات و زێرەڤانی یەكەم نازناوی سوپەری كوردستانی بردەوە و لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانانی هەردوو تیپ دابەشكرا.

فۆتۆ/سدیق
Top