ئاواتی یەكەمی مۆرینهۆ چاكبوونەوەی ڤیلانۆڤایە

ئاواتی یەكەمی مۆرینهۆ چاكبوونەوەی ڤیلانۆڤایە
راهێنەری بەناوبانگی پورتوگالی جۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری ئێستای یانەی چێلسی لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاواتەكانی خۆی ئاشكرا كرد كەیەكەمیان هیوای چاكبوونەوە بوو بۆ راهێنەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە تیتۆ ڤیلانۆڤا كە ئێستا لەنەخۆشی شێرپەنجە چارەسەر دەكرێت . مۆرینهۆ لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی لە وڵاتی مالیزیا لە وڵامی پرسیاری پێشكەشكاری بەرنامەكە دەربارەی ئەو سێ ئاواتەی كەحەز دەكات بێتە دی گوتی: هیوادارم تیتۆ ڤیلانۆڤا لەنەخۆشیی شێرپەنجە چاكببێتەوە، هەروەها هیوادارم تەندروستی تێكۆشەری جیهانی نیلسۆن ماندێلا بەرەو باشی بچێت، سێیەمینیان هیوای چاكبوونەوە بۆ هەموو نەخۆشێكی هاوشێوە لەجیهان دەخوازم. لەلایەكی دیكەوە مۆرینهۆ لەدرێژەی قسەكانیدا ئەوەی ئاشكرا كرد كەپلانی داناوە بۆ ئەوەی لەئەركی راهێنانی یانەی چێلسی بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت و گوتی: من زۆر خۆشحاڵم لەشاری لەندەن، من و هاوسەرەكەم و منداڵەكانم، ئێستا دەتوانم خەیاڵی ئەوە بكەم كچەكەم خوێندنی زانكۆ لەشاری لەندەن تەواو بكات، هەروەها كۆڕەكەم بگاتە خوێندنی زانكۆ وتاموچێژ لەیاری تۆپی پێ وەربگرێت.
مۆرینهۆ دانی بەوەش دانا ئەگەر كاری راهێنەری تۆپی پێ نەبوایە ئەوە حەزی دەكرد كاری مامۆستایەتی بكات لەیەكێك لەقوتابخانەكان.
Top