راهێنەری لیڤەرپول: ستۆریدج دەبێتە هێرشبەری یەكەمی ئینگلتەرا
برایان رۆدجەرز لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی گوتی: دانیال ستۆریدج پێشتر تەنها یاریزانێكی لاوی لێهاتوو بوو كەسەرنجی چاودێرانی بۆ خۆی رادەكێشا بەڵام لەگەڵ هاتنی بۆ یانەی لیڤەرپول زیاتر درەوشاوەیە و وابزانم شایستەی ئەوەیە ببێتە هێرشبەری ژمارە یەك لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا .
هەروەها راهێنەر رۆدجەرز دەربارەی هێرشبەرەكەی گوتی: ستۆریدج تەنها هێرشبەرێكی گۆڵكار نییە بەڵكو شێوازی یاریكردنی بەیاریزانە بەرازیلییەكان دەچێت، جولانەوەی یەكجار باشە لەناو یاریگا وپاسەكانی زۆر دروستن ودەرفەت بۆ هاوڕێكانی دەرەخسێنێت وتوانای جەستەیی بەرزە .
شایانی باسە یاریزان ستۆریدج 6 یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامداوە ویەك گۆڵی تۆماركردووە.
