دیدار حامد ناوێكی دیاری وەرزشی شاری هەولێرەوە و ماوەیەكی زۆر لە خزمەتی تیپەكانی یانەی هەولێر بووە، وەكو یاریزانیش بەڵام لە وەرزی رابردوو لە بڕیارێكی چاوەڕوان نەكراودا دیدار حامد ئەستێرەی یانەی هەولێر بە شێوەیەكی یەكجاری دەستبەرداری لە یانەكە هەڵگرت دوای خزمەت كردنێكی زۆری یانەكە و دواتریش پەیوەندی بە یانەی زاخۆ كرد توانی بۆماوەی یەك وەرز گرێبەست لەگەڵ ئەو یانەیە مۆربكات بە بڕە پارەیەكی گران بەها، بەڵام لەم وەزرە توانی لەگەڵ یانەی زاخۆ ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی و ببێتە جێگای دڵخۆشی هاندەرانی یانەكە و دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ، بەڵام بۆ ئەم وەرزە دیدار حامد بڕیاری ئەوەی داوە واز لە یانەی زاخۆ بهینێت و بگەڕێتەوە یانەی هەولێری دایك كە ئەو یانەیە لێ پەروەردە كراوە، لەبارەی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەی یاخود جێهێشتنی یانەكەی، دیدار حامد بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: من بۆماوەی یەك وەرز گرێبەستم لەگەڵ یانەی زاخۆی خۆشەویست هەیە، بۆیە لە دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەم ئیتر یانەی زاخۆ جێ دەیهێڵم هەر چەندە دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ داوای ئەوەیان لێ كردوومە كە درێژە بە گرێبەستەكەم بدەم بۆئەوەی بتوانم لە یانەكە بەردەوام بم، بەڵام من بەهۆی هەندێك كاری تایبەتی پەیوەست بە خۆم نامەوێ درێژە بە گرێبەستەكەم بدەم و هیچ كێشەو گرفتێكیشم نییە، گوتیشی ئێستا یانەی سلێمانی داوای لێ كردووم بۆئەوەی بۆ وەرزی نوێی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بكەم، بەڵام من هیچ بڕیارێكم نەداوە، گوتیشی دەمەوێ لێرەوە ئەوە ئاشكرا بكەم كەوا حەز دەكەم بگەڕێمەوە یانەی هەولێری دایك، لەلایەن خۆشیانەوە یانەی هەولێریش قسەیان كردووە بۆگەڕانەوەم.