به‌ڕه‌سمی، میلان گه‌ڕانه‌وه‌ی كاكای راگه‌یاند
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له‌سه‌ر سایتی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: ئه‌دریانۆ گالیانی-ی جێگری سه‌رۆك و ئیداره‌ی یانه‌كه‌مان به‌گشتی سه‌ركه‌تووبوون له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی گه‌وره و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ریكاردۆ كاكا.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: له 31 ی ئایاری 2009 دوای به‌ده‌ستهێنانی بردنه‌وه‌یه‌ك له‌شاری فلۆره‌نسا كاتێك ریكاردۆ كاكا باوه‌شی كرد بهكارلۆ ئه‌نچیلۆتی و پاولۆ ماڵدینی ئه‌و یاریزانه گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌ڕازیل تا په‌یوه‌ندی بكات به‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیله‌وه، به‌ڵام چیتر نه‌هاته‌وه بۆ یانه‌ی میلان و به‌ره‌و ریاڵ مه‌درید رۆشت، ئه‌وا جارێكی تر په‌یوه‌ندی ده‌كاته‌وه به‌یانه‌ی میلان بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ركه‌وتن.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بێت ریكاردۆ كاكا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و تا هاوینی 2015 لهریزهكانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
خه‌ندان
