یه‌كه‌م لێدوانی گاریس به‌یڵ دوای چوونی بۆ ریاڵ مه‌درید
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ شاری مه‌درید گاریس به‌یڵ به‌یه‌كێك له‌رۆژنامه‌كانی مه‌دریدی راگه‌یاند: هاتنم بۆ یانه‌ی شاهانه به‌دیهاتنی یه‌كێك له‌خه‌ونه‌كانی ژیانمه، چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی گه‌ش ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
له‌نامه‌یه‌كی ماڵئاوایشدا بۆ یانه‌ی تۆتنهام و هانده‌ره‌كانی گاریس به‌یڵ ده‌ڵێت: شه‌ش ساڵی پڕ لهخۆشیم له‌یانه‌ی تۆتنهام به‌ڕێكرد، به‌ڵام كاتی ماڵئاوایی هاتبوو هیوادارم هانده‌ران و ئیداره‌ی یانه‌كه‌م له‌ویستی من تێبگه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌یڵ ووتی: سوپاسی هه‌ردوو یانه‌ی ساوسهامتۆن و تۆتنهام ده‌كه‌م رۆڵ و كاریگه‌ریی ئه‌وان نه‌بووایه نه‌ده‌گه‌یشتم به‌م ئاسته‌ی ئێستا، چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی گه‌شیش ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید
خه‌ندان
