لیڤەرپول بە گۆڵێکی کوشندە لە مان یونایتدی بردەوە

لیڤەرپول بە گۆڵێکی کوشندە لە مان یونایتدی بردەوە
یانەی لیڤەرپول لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە خۆی ، بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی مان یونایتدی بردەوە.

لە چوارچیوەی یارییەکانی هەفتەی سێهەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا ، یانەی لیڤەرپول میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ یانەی خاوەن یاریگا کۆتاییهات.

تاکە گۆڵی یانەی لیڤەرپول دانێل ستۆریدج تۆماری کرد لە خولەکی 4 ی سەرەتای یارییەکەدا و بەم گۆڵەش لیڤەرپول سێ خاڵی هەفتەی سێهەمی لە مان یونایتد وەرگرت.




خەندان-
Top