میسی ئامادەیە بە بێ مووچە یاری بكات
میسی لە لێدوانێكیدا بۆ گوڤاری مەكسیم گووتی: رێكەوت نییە ئێمە وەك یاریزانانی بەرشلونە نەتوانین لە ژیانێكی بەختەوەر بژین، چونكە ئێمە یاریزانی تۆپی پێین نەك ئەستێرەی سینەمایی، ئەگەر مەشق نەكەین یان یاری نەكەین ئەوە دەبێ لە ماڵەوە لە گەڵ خێزانەكانمان دابنیشین. هەروەها میسی هیوای ئەوەی خواست نازناوی زیاتر لە گەڵ یانەی بەرشلۆنە بە دەست بهێنێت و جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بباتەوە.
میسی ستایشی ئاستی یاریزان كریستیانۆ رۆنالدۆی كرد و رایگەیاند كە هەر یەك رۆڵی خۆی لە گەڵ یانەكەی دەبینێت بۆیە ئەو كریستیانۆ بە ركابەری خۆی نازانێت. میسی دەربارەی ژیانی رۆژانەی خۆی گوتی: من زۆر حەز دەكەم لە گەڵ كوڕەكەم تیاگۆ یاری بكەم، یان هەندێك كاری دیكە ئەنجام دەدەم وەك سەیر كردنی فیلمی سینەمایی هەندێ جاریش یاری پلای ستێشن دەكەم.
