خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ لە نێوان پێشكەوتن و نەبوونی یاریگا چالاكییەكانی دەست پێ دەكاتەوە
خولی پلە نایابی كوردستان
لەم خولەدا 14 یانە بەشداری دەكات لە وەرزی رابردوو یانەی زێرەڤانی بووە پاڵەوانی خولەكە بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا و هەردوو یانەی بروسك و سێمێل دابەزینە خولی پلە یەكەكانی و هەردوو یانەی ئاڵا و نەورۆز سەركەوتن بۆ نایاب، ئەم خولە بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ بەڕێوە دەچێت و یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەم شێوەیەیە.
هەڵۆ- دهۆك، شێروانە – هەندرێن، كەركووك – ئاڵا، زاخۆ – نەورۆز، هەولێر – ئارارات، پێشمەرگەی هەولێر – زێرەڤانی، پێشمەرگەی سلێمانی - سلێمانی.
یارییەكانی خولی نایاب لە رۆژی 3-10-2013 دەستپێدەكات.
خولی لاوانی پلە نایابەكانی كوردستان
ئەم خولەش لە 14 یانە پێك دێت و خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمشێوەیە بوو.
خانەقین – برایەتی، زێرەڤانی - كەركووك، بروسك - پێشمەرگەی سلێمانی، زاخۆ – هەندرێن، سلێمانی – هەولێر، پێشمەرگەی هەولێر – دهۆك، هەڵۆ - شێروانە.
یارییەكانی ئەم خولە لە 4-10-2013 دەست پێدەكات
خولی تازەپێگەیشتووانی پلە نایابەكانی كوردستان
ئەم خولەش لە 14 یانە پێك دێت و خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمشێوەیە بوو.
بروسك – زێرەڤانی، كەركووك – هەولێر، جیهان – زاخۆ، ئارارات – هەندرێن، پێشمەرگەی هەولێر – سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی - دهۆك،شێروانە - گارە.
یارییەكانی ئەم خولە لەگەڵ دەستپێكی قۆناغی دووەمی خولی نایاب دەستپێدەكات.
جامی سوپەری كوردستان
بڕیار بوو تیروپشك بۆ ئەو یاریگەیە بكرێت كە بڕیارە یاریی جامی سوپەری كوردستان لەخۆبگرێت، كە هەردوو یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی خولی نایابی وەرزی رابردوو و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی، پاڵەوانی جامی كوردستان بەیەك دەگەن.
لەسەر پێشنیازی یانەی پێشمەرگەی سلێمانییش، كە داوایان كرد یارییەكە لە یاریگەی ئەواندا بكرێت، نوێنەری یانەی زێرەڤانی رەزامەندی دەربڕی كە یارییەكە ئاساییە لە یاریگەی پێشمەرگەی سلێمانی بێتە ئەنجامدان.
ئەو هەڵوێستەی نوێنەری یانەی زێرەڤانی بووە مایەی چەپڵەڕێزان بۆ یانەی زێرەڤانی، كە بەبێ تیروپشك رازی بوون یاریی جامی سوپەر لە سلێمانی بكرێت.
یاریی جامی سوپەر ئەم وەرزە بۆ یەكەمجارە ئەنجام دەدرێت و لەمەولا ساڵانە لە نێوان پاڵەوانی خولی نایاب و جامی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئەم وەرزە یاریی پێشمەرگەی سلێمانی و زێرەڤانی رۆژی 5-9-2013 ئەنجام دەدرێت.
جامی هەرێمی كوردستان
هەمان رۆژ تیروپشكی پاڵەوانییەتیی جامی كوردستان ئەنجام درا، كە لە قۆناغی یەكەمدا یانە پلە یەك و پلە دووەكان بەشداریی تێدا دەكەن و ژمارەیان 34 یانەیە.
ئەنجامی تیروپشكەكە بەو جۆرەیە، كە ئەو تیپەی ناوی لە پێشەوە هاتووە یارییەكە لە یاریگەی ئەودا ئەنجام دەدرێت:
ئاسۆ – بروسك، پیشەسازی - سیروانی نوێ، شەقڵاوە - خانەقین، بەردەڕەش – كۆیە، پێشكەوتن – سەرچنار، خەبات – سێمێل، كفری – دەربەندیخان، سۆلاڤ – برایەتی، رانیە - شەهیدان یاریگەی قەلادزێ، جیهان – سۆران، ئاكرێ – خاك، مەخمور – ئاشتی، سیدسادق- چەمچەماڵ، كەیوان - ئاڵتون كۆپری، دووز - گازی باكوور، گارە - سەوڕە
دووبز و هەڵەبجەی شەهید چاوەڕوانن و راستەوخۆ بۆ قۆناغی داهاتوو سەركەوتن.
یارییەكانی قۆناغی یەكەم لە 6-9-2013 ئەنجام دەدرێت و پاشان لە 12ی هەمان مانگ قۆناغی دووەم بە بەشداریی یانە نایابەكان ئەنجام دەدرێت.
خولی پلە یەكی كوردستان
لە خولی پلە یەكی كوردستان لە وەرزی ئەمساڵدا 16 یانە بەشداری تێدا دەكات و یارییەكانیش بەشێوەی خول بە یەك قۆناغ بەڕێوە دەچێت و خشتەی هەفتەی یەكەمی یارییەكان بەمشێوەیە.
سەرچنار – خاك، سیروانی نوێ – شەهیدان، بروسك - هەڵەبجەی شەهید، دەربەندیخان – خانەقین، چەمچەماڵ- سەورە، ئاڵتون كۆپری – سۆران، برایەتی – كۆیە، ئاشتی – سێمێل.
یارییەكانی خولی پلە یەك لە رۆژی 7-10-2013 دەستپێدەكات.
خولی لاوانی پلە یەك
لە خولی لاوانی پلە یەكی كوردستان 16 یانە بەشداری دەكات و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون و تا ئێستا كاتی دەستپێكردنی خولەكە دەستنیشان نەكراوە.
كۆمەڵەی یەكەم
ئاڵتون كۆپری – كۆیە، ئارارات – ئاسۆ، نەورۆز – سێمێڵ، سەرچنار - سیروانی نوێ
كۆمەڵەی دووەم
ئاڵا – گارە، هەڵەبجەی شەهید – دەربەندیخان، خاك – شەهیدان، چەمچەماڵ – پێشكەوتن.
خولی پلە دووی كوردستان
لە خولی پلە دوو-ی كوردستان 14 یانە بەشداری دەكات و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كران، كە تیاییدا كۆمەڵەی یەكەم لە یانەكانی (ئاسۆ، گارە، بەردەڕەش، جیهان، شەقڵاوە، پیشەسازی، خەبات، پێشكەوتن،ئاكرێ).
كۆمەڵەی دووەم لە یانەكانی (كفری، سۆلاڤ، دووبز، گازی باكوور، سەید سادق، كەیوان، رانیە، مەخمور، دووز) پێكهاتووە.
خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمشێوەیە.
كۆمەڵەی یەكەم
ئاسۆ – گارە، بەردەرەش – جیهان، شەقڵاوە – پیشەسازی، خەبات - پێشكەوتن
ئاكرێ چاوەرووانە.
كۆمەڵەی دووەم
كفری – سۆلاڤ، دووبز - گازی باكوور، سەید سادق – كەیوان، رانیە - مەخمور
یانەی دووز چاوەڕوانە
یارییەكانی خولی پلە دوو رۆژی 15-12-2013 دەستپێدەكات.
جـــــــگە لەم خولانە یــــــــــەكێتیی تۆپی پێی كوردستان خولی فۆتساڵ بۆ یانەكانی كوردستان لەسەر ئاستی كچان ئەنجام دەدات و هەروەها خولی پلە سێیەكانی كوردستانیش ئەنجام دەدات ئەوەی تێبینی دەكرێت بە بۆچوونی چاودێرانی وەرزشی ئاستی خولەكانی كوردستان ساڵ بە ساڵ بەرەو پێشكەوتن دەچێت و یانەكان بایەخی زیاتر بە تیپەكانیان دەدەن و ركابەری لە نێو یانەكان روو لە زیادبوون دەكات، بەڵام ئەوەی كە بوویتە هۆی كۆشتنی خولەكە نەگونجانی بەشێك لە یاریگاكانی كوردستان، كە شیاوی یاریكردن نییە و پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە و هەروەها تا ئێستا كەناڵەكان یارییەكانی ئەم خولەیان بەشێوەیەكی راستەوخۆ نەگوازێتەوە بۆیە زۆربەی خەڵكی لە بەهێزی خولەكە بێ بەش دەبن.
