ڵهوانێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی سه‌رمێزى هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ركه‌وتنی سوید و میسر كۆتاییهات
به‌به‌شدارى هه‌ڵبژارده‌كانی عیراق/A و عیراق/B و میسر/A و میسر/B و سوید/A و سوید/B و سوریا و لوبنان و ئوردن و یه‌مه‌ن، رۆژى 27/8/2013 له‌هۆڵی سه‌نته‌رى بلو له‌هه‌ولێرى پایته‌خت، به‌ئاماده‌بوونی د.شاكر ئه‌حمه‌د سمو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی وه‌رزش له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیرى و لاوان و د.سامی عه‌زیز راوێژكارى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاروبارى وه‌رزش و ئه‌ندازیار خالید ساڵحی سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی سه‌رمێز/ITTF و سه‌رۆكى یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزى ئه‌فریقا و هه‌رده ره‌ئوف بارام سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپى سه‌رمێزى عیراق و سه‌رۆكی وه‌فدی هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان و بهشێكیتر له‌میوانان،په‌رده له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵه‌بجه له‌تۆپی سه‌رمێز دادرایه‌وه و كه كۆى خه‌ته‌كانی 3 هه‌زار دۆلار بوو، هه‌ڵبژارده‌كانی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌می دووباره ئه‌مانه‌بوون: ...
