لەدەست پێكی خولی بژاردەی تۆپی دەستی كوردستان نەورۆز لە هەولێری بردەوە
بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (نەورۆز و سلێمانی و هەولێرو سیروانی نوێ و مەخمور وسۆلاڤ) و بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان و لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەكانی كوردستان دەستی پێكرد، لە یەكەم هەفتەی خولەكەش سێ یاری گرنگ بەرێوەچوو، لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی نەورۆز و هەولێر رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی یارییەكە كێبركێیان دەكرد لەسەر تۆماركردنی گۆڵ و بەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكەدا، لەم ناوەشدا یانەی نەورۆز بە پشت بەستن بە شارەكەی خۆی زۆر بەزەحمەت بەتەنیا جیاوازی یەك گۆڵ بە ئەنجامی(27-26)گۆڵ لە یانەی هەولێری بردەوە و یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد، هەر لەمان هۆڵ و لە یاری دووەم لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی سلێمانی وو سیروانی نوێ بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵیان دەدا بۆتۆماركردنی گۆڵ بۆئەویە سوودمەندی سەركەوتن بن لەیەكەم هەفتەی دەست پێكی یارییەكان، لەم ناوشدا یاریزانانی یانەی سلێمانی دایك بە ئەزموونیو بەهێزی خۆیان توانیان یارییەكە بەسەركەوتنی خۆیان كۆتایی پێبهێینن بە ئەنجامی(25-22)گۆڵ بەدەست بهێنین و یانەی سیروانی نوێ دووچاری شكست بكەن، لە یاری سێ یەمیشدا لە شاری كەركوك لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی مەخمورو سۆلاڤ بەیەگ گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی سۆلاڤیش بە پشتن بەستن بە یاریگاو هاندەران توانی سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنێت و بە ئەنجامی (25-21)گۆڵ بباتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
