پاڵەوانێتی مەلەوانی ماوە درێژ كچانی سلێمانی و كوڕانی پێشمەرگەی هەولێر پاڵەوان بوون
لەسەر دەریاچەی دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی مەلەوانی كوردستان و لەژێرچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و بەبەشداری 23یانەی شارەكانی كوردستان وزیاتر لە 70 یاریزانی پاڵەوانێتی ماوە درێژەی یانەكانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەرێوەچوو، لە پاڵەوانیتیەكەشدا یاریزانانی كوڕو كچی بەشداربوو كێبركێ بەهێزیان دەكرد بۆبەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە، لەبارەی بەرێوەچونی ئەم پاڵەوانیتیەكەش رێبوار عەلی سەرۆكی یەكێتی مەلەوانی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: پاڵەوانیتیەكە بۆماوەی یەك رۆژ بوو چونكە یارییەكانی پاڵاوتنمان نەبوو بۆیە بۆماوەی یەك رۆژمان بەرێ كرد، لە ئاستی كوڕان بۆ پێشكەوتوان و لاوان بوو بۆكچانیش بۆئاستی تاك بوو ، ئاستی پاڵەوانیتیەكەش بەرز بوو 23یانەی شارەكانی كوردستان بەشداریان كردبوو، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەیە.
ئاستی تاكی كچان
1-ترێ عومەر-سلێمانی
2-چرۆخالید-سلێمانی
3-ئەژین كاوە-سیروانی نوێ
ئاستی پێشكەوتوان
1-پێشمەرگەی هەولێر
2-دوكان
3-غازی شیمال
ئاستی لاوان
1-جیهان
2-غازی شیمال
3-دوكان
