3-10 شەمەندەفەری خولی نایابی كوردستان دەكەوێتە رێ‌

3-10 شەمەندەفەری خولی نایابی كوردستان دەكەوێتە رێ‌
كارزان كانەبی

یەكێـتی تۆپی پێی كوردستان وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی لە هۆڵی كۆنگرەكانی یانەی هەولێرتیرو پشكی سەرجەم خولەكانی یانەكانی

كوردستانی بۆوەرزی نوێ‌ 2013-2014 ڕاكێشرا، لە تیروپشكەش بە ئامادەبوونی نوێنەری یانەكانی كوردستان و بەشدار لە خولەكان و سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و ئەندامانی یەكێتیەكە ئامادەیی تیرو پشكەبوون، سەرەتا سەرۆكی یەكێتی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كردو پشتگیری خۆی بۆ سەرخستنی خولەكان دووپات كردوە و ئومێدی خواست خولێكی سەركەوتووبێت ئەم وەرزە ئەویش بەهیمەتی هەموو یانە بەشداربووەكان، دواتریش نوێنەری یانەكان چەندین گفت و گۆی گرنگیان لەسەرچۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەكە كرادواتریش تیرو شكی خولەكان بەرێوەچوو،

سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئەمساڵ جیا لە سالانی تر خولی كوردستان بەهێزیەكی زۆر بەخۆیەوە دەبینی و هەر چەندە ساڵانی رابردووش ئاستی بەرز بووە بەڵام ساڵ بە ساڵ خولەكە زیاتر بەڕەوو پێش دەچێت، هەوڵیش دەدەین بۆهەموو ئاستەكان بتوانین زیاتر گرنگی بە خولەكە بدەین ئەوەی لە توانامان بێت خزمەتی وەرزشی كوردستان و یانەكان بكەین بە هەموو ئاستەكانەوە، یانەكانیش گرنگی زیاتر بە خولی كوردستان بدەن هەر چەندە هەموومان بەیەكەوە خزمەتی خولەكە دەكەین بەهیوای ئەوەشین بە باشترین شێوە خولەكە بەرێوە ببەین.ئەمەش تیروپشكی یەكەم هەفتەی خولەكەیە كە بریارە 3-10-2013 شەمەندەفەری خولەكە دەست پێبكات.

هەولێر-ئارارات

پێشمەرگەی سلێمانی-سلێمانی

هەلۆ-دهۆك

شێروانە-هەندرێن

كەركوك-ئاڵا

زاخۆ-نەورۆز

پێشمەرگەی هەولێر-زێرەڤانی

بریارە رۆژی 5-9-2013 لە شاری سلێمانی یاری دەست نیشان كردنی پاڵەوانی جامی سوپەری ئەم وەزرە لە نێوان هەردوو یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی خولی كوردستان و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی جامی كوردستان بەرێوە بچێت. تیروپشك بۆسەرجەم خولەكانی كوردستان راكێشرا.
Top