یانەی دهۆك تیپی تۆپی پێی خولی كوردستان بەهێزدەكات
بەمەبەستی بەهێزكردنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆك لە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان كە بریارە یارییەكانی لە مانگی 10ی داهاتوو بەبەشداری 14یانەی شارەكانی كوردستان دەست پێبكات، ئەم وەرزەش یانەی دهۆك جیا لە ساڵانی تر پشت بەتواناكانی یاریزانانی كورد و ڕاهێنەری كوردی خۆماڵی دەبەستێت و هەموو پشتگرییەكی ئەم ڕاهێنەرەو یاریزانانە دەكەن بۆئەوەی بتوانن ململانێ لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی باش بكەن لە خولی نایابی كوردستان، لەم بارەشەوە دكتۆر محەمەد سەعید ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی دهۆك بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئەمساڵ جیا لە ساڵانی رابردوو بیرمان لەوە كرۆدتەوە كە گرنگیەكی زیاد لە پێویست بە خولی كوردستانی تیپەكەمان بدەین و هەموو پشتیوانێكی یاریزانانی یانەكەمان دەكەین بۆئەوەی كێبركێ بكەن لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە دا لە ئەجندای ئێمەش دا هەیە بتوانین تیپێكی بەهێز دروست بكەین و بتوانین ئەنجامان زۆر بەرچاو بێت هەر چەندە ژمارەیەك لە یاریزانای یانەكەمان تیپەكەیان جێهێشتووە بەڵام ئێمە بە یاریزانانی لاوی یانەكەمان شوێنی ئەوانمان پڕكردۆتەوە، لە ئێستاشدا سەیری باری دارایی یانەكەمان دەكەین ئەگەر باش بێت كەمپێكی مەشقی و ڕاهێنان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ساز دەكەین بەڵام جارێك بریاری كۆتایمان لێ نەداوە، خولی كوردستانیش ساڵ بەساڵ بەهێز دەبێت ئەگەر ئەمساڵیش ئێمە بەم یاریزانە گەنجانەی شارەكەمان ئەنجامی باش بەدەست بهێنین و زیاتر پشتگیری یاریزانانی كوردی خۆمان دەكەین و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە.
