ئیدارەی چێڵسی داوایەکی مۆرینۆ ڕەتدەکاتەوە بۆ کڕینی ئیتۆ

ئیدارەی چێڵسی داوایەکی مۆرینۆ ڕەتدەکاتەوە بۆ کڕینی ئیتۆ
بەڕێوەبەری کارەکانی ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی و هێرشبەری یانەی ئانجی ڕوسی ڕایدەگەیەنێت ، ئەگەری هەیە ئیترۆ ڕووبکاتەوە یانەکەی پێشووی کە ئینەرت میلان بوو ، ئەمەش دوای ئەوەی ڕێکەوتنی لەگەڵ چێڵسی لە شکستدایە.

پێشتر مۆرینۆ هەوڵیدا ئیتۆ بکڕێت لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ، بەڵام یانەکەی ڕەتیکردەوە ئەویش بەهۆی زۆری تەمەنییەوە کە لە سەرو سی ساڵییەوەیە.

بەڕێوەبەری کارەکانی ئیتۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی " جۆرناڵی"دەڵێت " مۆرینۆ داوای ئیتۆی کرد ، بەڵام ئیدارەی یانە لەندەنییەکە ڕەتیان کردەوە ، ئەویش بەهۆی سیاسەتێکی نوێوە کە ئەو یانەیە پەیڕەوی دەکات، ئەویش نایەوێت یاریزانێک بهێنێت تەمەنی لە 30 ساڵ بەرەو سەر بێت.




خەندان
Top